Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:35

سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان راپۆرتی پێشێلکاری ساڵی 2019 بڵاو کرده‌وه‌

له‌ پرێس كۆنفراسێكدا
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راپۆرتی پێشێلكاری ساڵی 2019 پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند.

له‌ پرێس كۆنفراسێكدا كه‌ رۆژی 5/2/2020 له‌ پارێزگای هه‌ولێر  سازكرا، به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتی و د. نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نووسان و یاساناس و ‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی داكۆكی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.

راپۆرتی(23 – 24 )ی ساڵی 2019 لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یانراو بڵاوكرایه‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ ژماره‌ و جۆری پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تێیدا تۆمار كراوه‌ كه‌ كۆی پێشێلكاری 66 حاله‌ت به‌رامبه‌ر 151 رۆژنامه‌نووس تۆماركراون

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.