لە هەنگاوێکدا کە پێی وایه پێویستە بۆ "بەرپەچدانەوەی رکابەرەکان"، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گوتی، هێزی دەریایی ئەمریکا چەکێکی ئەتۆمی هێز نزمی بڵاوکردەوە، کە لەسەر کەشتییە ژێردەریاییەکانەوە دەتەقێنرێت.
لای خۆیەوە، جۆن رۆد، بریکاری وەزارەتی بەرگری بۆ سیاسەتەکان جەختی کردەوە، "ئەم توانا تەواوکەرە هێزی بەرپەچدانەوە پتەو دەکات و، چەکێکی ستراتیجیی خێرا هێز نزم دابین دەکات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".
رۆد، ئەوەشی زیاد کرد، "ئەم چەکە سنووری بەرپەچدانەوەمان فراوانتر دەکات و، بۆ رکابەرە ئەگەرییەکان ئەو دەردەخات کە بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی سنووردار هیچ سوودێکی نییە، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانێت بە ئاسانی و متمانەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بداتەوە".
شایەنی باسە، چەکی ئەتۆمی هێز نزم سەرباری ئەوەی هێزەکەی لە 20 کیلۆ تۆن کەمترە، بەڵام کاریگەری وێرانکەری هەیە، بۆ نموونە ئەو بۆمبە ئەتۆمییە کە خرایە خوارەوە بۆ سەر هێرۆشیما لە ژاپۆن لە مانگی ئابی ساڵی 1945 هەمان هێزی وێرانکەری هەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.