تیمێكی فریاگوزاری كە هەوڵی دەربازكردنی دوو كەسیانداوە خۆشیان كەوتوونەتە ژێر بەفر.
پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز رایگەیاند: کە له ئه‌نجامی هه‌ره‌سی دووه‌می به‌فر له قەزای باخچه‌سارای، 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز گوتی: له ئه‌نجامی هه‌ره‌سی دووه‌می به‌فردا، به‌داخه‌وه هه‌شت جه‌ندرمه، سێ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان، سێ كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه و نۆ هاووڵاتیی سڤیل كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌یان هه‌یه و باسی له‌وه‌كرد کە ناتوانن زانیاریی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه بوون به‌ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌كه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.