بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپو بڵاوكردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەخشی شەش كەناڵی لۆكاڵی راگرت.
هۆكاری راگرتنی پەخشی ئەو كەناڵانە گەڕێندراونەتەوە بۆ دوو هۆكاری سەرەكی:
یەكەم: پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی پەخشكردنی بەرنامە خێرخوازییەكان
دووەم: پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تایبەت بە رێكخستنی فریكیۆنسی سپەیس
ئەو كەناڵانەی كە دادەخرێن بریتین لە كەناڵەكانی:
- داهێن
- سروشت
- تەسەوف
- كۆمەڵ
- ئاسمان
- U2
شایهنی باسه میدیاكان لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ئامارانەی لای وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، ژمارەی ئەو دەزگایانەی كە تاوەكو ئێستا مۆڵەتیان وەرگرتووە بریتین لە: هەزار و 329 دەزگای راگەیاندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.