سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دیدارێكی لهگهڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هاتنەکایەی حکومەتێک کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/2/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هاتنەکایەی حکومەتێک کرایەوە کە چاکسازی پێویست ئەنجام بدات و لە ئاست داخوازییەکانی خەڵک بێت و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق بکات و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت، هەروەها لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش پوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەبێت.
لە دیدارەکەدا، هەروەها ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی درا بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.