Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:25

پارێزگاری هەولێر: تاوەکو سێ رۆژی تر کێشەی غاز چاره‌سەر دەکرێت

پارێزگاری هەولێر: باشترین و پاکترین غاز دابەش دەکەین
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند" ماوەی سێ رۆژە غازی شلی ماڵان بە ئاسایی دەگاتە هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتەکان و چاودێری بازاڕ و کارگەی غاز، لەگەڵ هەر بریکارێک پۆلیسمان داناوە بۆ ئەوەی نەفرۆشرێتەوەو بگاتە دەستی هاووڵاتیان، ئەمڕۆش لە هەموو گەڕەکەکانی هەولێر و بۆ قەزاکان غاز چووە و دابەشدەکرێت.

پارێزگاری هەولێر داوای لە هاونیشتمانیان کرد پشوو درێژ بن و گوتی" ئەگەر هیچ دۆخێکی نەخوازراو کە لە دەرەوەی توانای ئێمەیە نەیەتە پێشەوە و غاز لە بنکەی سەرەکییەوە نەوەستێت، بە دڵنیاییەوە بە باشترین و پاکترین شێوە ئەو غازە دابەش دەکەین، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستاش کە غاز دێت، بەردەوام بۆمان بێت، ئەوا بۆ دوو، سێ رۆژی دیکە هیچ کێشەیەک باوەڕناکەم بمێنێت، چونکە ئێستا رێژەیەکی زۆر باشمان بۆ هاتووە و بە رێکوپێکیش دابەشکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.