وڵاتی چین بڵاوی كرده‌وه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زانكۆی جیجیانگی چین دۆزراوه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاتی چین بڵاوی كرده‌وه كه‌چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زانكۆی جیجیانگی چین دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌نزیكترین كاتیش‌دا چاره‌سه‌ره‌كه ده‌گاته شاری وهان و توشبووانی ڤایرۆسه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی چین ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌زانایانی زانكۆی جیجیانگ دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر توانیان چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنه‌وه‌و له‌ئاینده‌دا هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌له‌مردن ڕزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی كراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه.
شایه‌نی باسه دواین ئامار و بەدواداچوون بۆ راگەیەندراوەكانی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا و حاڵەتەكانی تووشبوون و چاكبوونەوە دەكات، ئاماژەی بەوەكردووە، تا رۆژی چوارشەممە 493 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو لانی كەم 24 هەزارو 562 كەسی تر وەك تووشبوو بەو ڤایرۆسە تۆماركراون كە پشكی شێر بەر چین كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.