دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دادگاییكردنه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سینات برده‌وه و ئه‌نجومه‌نه‌كه له دوو ده‌نگدانی جودادا بڕیاری دا سه‌رۆك ترامپ له‌و دوو تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی كرابوون بێ تاوانه.
تره‌مپ تۆمه‌تباركرابوو به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و كۆسپ خستنه به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێس. له 18 ی مانگی دوازده‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دیموكراتن ده‌نگی دا له به‌رژه‌وه‌ندی له‌كارلابردنی تره‌مپ ، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سیناتی زۆرینه كۆماری به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگی دا له به‌رژوه‌ندی تره‌مپ و بێ‌تاوان ده‌رخستنی له هه‌ردوو تۆمه‌ته‌كه.
سیناتۆره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سینات به 52 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 48 ده‌نگ له به‌رژوه‌ندی بێتاوانی تره‌مپ ده‌نگیاندا له‌سه‌ر تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات. ته‌نیا سیناتۆر میت ڕامنی كۆماری له‌گه‌ڵ هه‌موو سیناتۆره دیموكراته‌كان له به‌رژوه‌ندی تۆمه‌تباركردنی تره‌مپ به‌م تۆمه‌ته ده‌نگی دا.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كه‌ی دیكه كه ئه‌ویش كۆسپ خستنه به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێس بوو، ئه‌نجومه‌نی سینات به 53 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 47 ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی بێتاوانی سه‌رۆك ترامپ ده‌نگی دا ، به‌ڵام سیناتۆر میت ڕامنی له‌م ده‌نگدانه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ ده‌نگی دا. هیچ كام له سیناتۆره دیموكراته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ ده‌نگیان نه‌دا.
به‌پـێی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نی سینات ده‌نگ له دژی تره‌مپ بدات تاوه‌كو به تاوانبار دابنرێت، واته به لایه‌نی كه‌م 67 سیناتۆر له كۆی 100 سیناتۆره‌كه ده‌نگ له دژی تره‌مپ بده‌ن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.