له شاری نه‌جه‌ف پێكدادان له نێوان گرووپێكی سه‌ر به سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در و خۆپێشانده‌ران روویدا و به‌م هۆیه‌وه‌ش شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شایه‌تحاڵه‌كان وه‌رگیراوه، گروپی "كڵاو شینه‌كان"ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، هه‌وڵیاندا بچنه ناو خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی سهدرییهین له ناوه‌ندی شار.
له‌گه‌ڵ رێگرتنی خۆپێشاندان له هاتنی كڵاوشینه‌كان پێكدادان دروستبوو و پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌نگی ته‌قه بیسترا. له ئاكامی ته‌قه‌كردنی گرووپه‌كه‌ی سه‌ر به سه‌در له خۆپیشانده‌ران، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٤٠ كه‌س برینداربوون.
له پاش رووداوه‌كه ئاگریان له چادری خۆپیشانده‌ران به‌ردا.
له‌لای خۆیانه‌وه گرووپه‌كه‌ی سه‌ر به سه‌در رایانگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له نه‌جه‌ف گرتووه و خۆپیشانده‌رانیان ده‌ركردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری بابل، له ئاكامی هێرشی كڵاوشینه‌كان بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران كه‌سێك كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.