لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند ، دوابەدوای چاودێری کردن و بەدواداچوون لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ سەربەقایمقامیەت لەخانوێکی شاراوەی گەڕەکی مامۆستایان توانرا دەست بگیرێت بەسەربڕی(5)تۆن جەرگی مریشکی ئێرانی قەدەغەکراو
راشیدهگهیهنن ، شایەنی باسە ھاوردەکرنی جەرگی مریشک بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی وڤێتێرنەری قەدەغەکراوە.
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش شوێنەکە داخراو خاوەنەکەی کاردانەوەی یاسایی بەرامبەردەکرێت سەرجەم جەرگەکە لە ڕێگەی شارەوانییەوە گواسترایەوە زبڵخانە لەناوبردرا


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.