بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6،3 پله، ویلایه‌تی جاوای خۆرهه‌ڵات باشووری ئیندۆنێزیای هه‌ژاند.
ده‌زگای كه‌شناسی و ئاو وهه‌وا و جیوفیزیكی ئیندۆنێزیا، بڵاویكرده‌وه كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌ته‌كه بووه كه ٦٩ كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی بانگكالان-ه‌وه دووره و له قوڵایی ٦٣٦ كیلۆمه‌تر روویداوه.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه ھیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ھۆشداری روودانی تسۆنامی نه‌دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.