Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:30

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 3 پێگەی سەر بە رژێمی سووریا و هێزەکانی ئێرانیان لە سوریا بۆردومانکرد

لە دەوروبەری دیمەشق
کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی شوبات، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سووریا رووبەڕووی چەند مووشەکێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بوونەوە کە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت و ناوچەی باشووری ئەو وڵاتەی کرد ئامانج و، هەندێک لەو مووشەکانە خرانە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا سانا بڵاوی كرده‌وه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەسەر جۆلان و باشووری لوبنانەوە چەند ناوچەیەکیان لە مەرەج سوڵتان، کسوە و پردی بەغدا و باشووری ئیزرعی سەر پارێزگای دەرعایان کردە ئامانج و، هەندێک لەو مووشەکانە خرانە خوارەوە.

لای خۆشیەوە، رووانگەی مافی مرۆڤی سووری رایگەیاند، لانیکەم لەو بۆردومانە 3 پێگەی سەر بە رژێمی سووریا و هێزەکانی ئێران لە دەوروبەر و رۆژئاوای دیمەشق کرانە ئامانج.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.