نوێ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پشكنین (پشكنینی Opvi واتا هه‌ززه ) كه سالی جارێك ده‌كرێت و (پشكنینی هاتوچۆ واتا پشكنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل ) كه (6) كه شه‌ش مانگ جارێك ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر چوبو ده‌توانن له پشكنینه‌كانی هه‌ولێر ( كه‌سنه‌زان ) یان( ڕێگای گوێڕ) بیكه‌ن یان له هه‌ر شوێنێكی تر .
- نوسینی عه‌ریزه‌ی به‌ناو كردن كه هه‌موو به‌لگه‌نامه‌كان سكان ده‌كرێت .
- ئاماده بوونی هه‌ردووك لایه‌نی كڕیار و فرۆشیار به بوونی به‌لگه‌نامه‌كانی وه‌كو هی (ناسنامه ـ ڕه‌گه‌زنامه ـ كارتی زانیاری ) ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن ) هی خاوه‌نی ساڵیانه ، و هی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلیش (ناسنامه ـ ڕه‌گه‌زنامه ) ی ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن) . له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاوه ڕه‌نگی خاوه‌نی ئۆتۆمبێل واتا ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ناو ده‌كات .ئه‌گه‌ر هاتوو كارتی نیشتیمانیان هه‌بوو ئه‌وا (كارتی نیشتیمانی ـ كارتی زانیاری ) ی ئه‌صلی واتا (ڕه‌سه‌ن) تان لا بێت بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه مۆر .
- ده‌بێت له ژوره‌كانی كۆمپیوته‌ر (ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن و سزادان) دڵنیا بیته‌وه كه هیچ كێشه‌و هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نییه ئینجا ده‌ست مامه‌له‌كه‌ت بكه‌یت.
- ده‌چیت بۆ ژووری سزادان ئه‌گه‌ر هاتو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته بڕی سزایه‌كه‌ت بده‌یت هه‌روه‌كوو له بڕگه‌ی (4) ئاماژه‌ی پێكراوه .
- له ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر هه‌ردووك لایه‌ن ئاماده بن بۆ په‌نجه مۆر و به بوونی به‌لگه‌نامه‌كانیان كه له بڕگه‌ی (3) ئاماژه‌ی پێكراوه .
- ده‌چیت بۆ ژووری ڕسومات كه بڕی ڕسوماته‌كان ده‌ده‌یت كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
أـ بڕی (105000) سه‌د و پێنج هه‌زار دینار بۆ به‌ناو كردن واتا گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی .
بـ ـ بڕی (50000) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ گۆڕینی تابلۆ له چاپی كۆنه‌وه بۆ چاپی نوێ.
جـ ـ بڕی (10000) ده‌هه‌زار بۆ رسوماتی ڕێگاوبان بۆ هه‌ر ساڵێك.
د ـ بڕی (10000) ده‌هه‌زار دینار بۆ ڕسوماتی ژینگه بۆ هه‌ر ساڵێك.
- له ژوری وه‌رگرتنی مامه‌له مامه‌له‌كه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌یت بۆ دڵنیا بوون و وردبینی كردن له كه‌م و كوڕی مامه‌له‌كه‌ت ، ئه‌گه‌ر مامه‌له‌كه‌ت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو ئه‌وا له ژووری (21)ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی سالیانه‌كه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه‌كه‌ت كه ماوه‌یه‌كی كه‌می پێده‌چێت . ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نوێ بوو " ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كۆن هوو پێش ئه‌وه‌ی سالیانه‌كه‌ت وه‌ر بگریته‌وه ده‌چیت له كارگه‌ی تابلۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تابلۆیه‌كه‌ت نوێ ده‌كه‌یته‌وه به ئاماده‌بوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.