له یاریه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی لاتسیۆ میوانداری یانه‌ی هیلاس ڤێرۆنای كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوو
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له ڕیزی لاتسیۆ هه‌ریه‌ك له شیرۆ ئیمۆبیلی و سێرجی ساڤیچ چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا، له‌و لاشهوهو له ڕیزی هیلاس ڤیرۆنا، داركۆ لازۆڤیچ و فابیۆ بۆرینی چه‌ند جارێكی به‌ختی خۆیان له گۆڵی لاتسیۆ تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڵی گۆڵی ئه‌وه‌ی دیكه بهه‌ژێنێ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ كۆتایی هات
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لاتسیۆ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجا خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی هیلاس ڤیرۆناش له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته سیی و یه‌ك خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.