له هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خولی فه‌ڕه‌نسا، یانه‌ی مارسیلیا سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سانت ئیتیانی میوانداری برده‌وه
یاریزانانی مارسیلیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و له خوله‌كی شه‌شدا، یاریزان دیمیتری پایت گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی مارسیلیاو له خوله‌كی هه‌شتاوپێنجدا، نیمانیا ڕادۆنیچی سڕبی گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی مارسیلیای به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مارسیلیا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سانت ئیتیانیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند له بیستوهه‌شت خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.