یانه‌ی تۆتنهام گه‌یشته قۆناغی پێنجه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، له دوایین یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، تۆتنهام به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانی برده‌وه
له خوله‌كی دوازده‌دا، جاك ستێفێنس به‌رگریكاری ساوسهامپتۆن گۆڵێكی بۆ تۆتنهام به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری ئێرله‌ندی شه‌ین لۆنگ گۆڵی به‌رامبه‌ری ساوسهامپتۆنی له خوله‌كی سیی و چوار به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاودووشدا، یاریزان دانی ئینگس گۆڵی دووه‌می ساوسهامپتۆنی تۆماركرد‌و میوانه‌كانی پێشخست
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی سپێرز به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی لوكاس مۆرا گۆڵی دووه‌می یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تۆتنهام هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری كۆری هیونگ مین سۆن گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی میوانداره‌كانی تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێنجه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو له‌م قۆناغه‌ش، تۆتنهام ڕووبه‌ڕووی نۆریچ سیتی ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.