له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی میراندێسی پله دوو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ڤیاریالی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی
له خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، یاریزان ماتیۆس ئایاس گۆڵێكی بۆ میراندێس تۆماركرد، پاشان یاریزان خاڤێر ئۆنتیڤێرۆس گۆڵی به‌رامبه‌ری ڤیاریالی له خوله‌كی سیی و دوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میراندێس هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان مارتن مێركێلانز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری تۆماركرد، له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شیشدا، یاریزان سانتی كازۆرلا گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ڤیاریالی به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو دوو خوله‌ك دواتر، یاریزان ئۆدی ئۆنیاندیا گۆڵی سێیه‌می میراندێسی تۆماركرد، له دواساته‌كانی یاریشدا، یاریزان ئه‌نتۆنیۆ سانشێز گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش میراندێس گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له قۆناغه‌كانی پێشوودا،
میراندێس به هه‌مان شێوه ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی تۆماركردبوو و هه‌ردوو یانه‌ی سێلتاڤیگۆ و سیڤیلیه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كه دوورخسته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.