یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی شازده‌و له یاریه‌كی پڕگۆڵدا، به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی هۆفنهایمی میوانی برده‌وه
له خوله‌كی هه‌شتدا، جیرۆم بواتینگ به‌رگریكاری بایرن گۆڵێكی بۆ هۆفنهایم به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پێنج خوله‌ك دواتر، بنیامین هوبنێر به‌رگریكاری هۆفنهایم ئه‌ویش هه‌ڵه‌ی كرد‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری بایرن میونشنی له تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
پاشان تۆماس مۆله‌ر گۆڵی دووه‌می یانه‌ی باڤاری له خوله‌كی بیست به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی سیی و شه‌شیشدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن تیپه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاشدا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپی میوانداری تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه هێرشبه‌ری ئیسڕائیلی موئنیس ده‌بور دوو گۆڵی بۆ هۆفنهایم له خوله‌كه‌كانی هه‌شتاودوو و نه‌وه‌د به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه
به‌م بردنه‌وه‌ش بایرن میونشن بلیتێكی قۆناغی هه‌شتی جامی ئه‌ڵمانیای مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.