لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ "عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن" گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌ناوی لقی11ی پارتیمانه‌وه وێڕای دڵته‌نگی و خه‌م و په‌ژاره‌مان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له بنه‌ماڵه به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی خۆی بكات".
ده‌قی پرسهنامهكه:
بۆ كۆچی دوایی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی شوباتی 2020 هه‌ڤاڵ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیمان، كۆچی دوایی كرد.
به‌داخه‌وه به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیمان كۆچی دوایی كرد.
به‌ناوی لقی11ی پارتیمانه‌وه وێڕای دڵته‌نگی و خه‌م و په‌ژاره‌مان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له بنه‌ماڵه به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی خۆی بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
لقی11ی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.