Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:40

له‌بۆردومانی فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل 12 چه‌کداری سه‌ر به‌میلشیاکانی ئێران له‌ سوریا کوژران

سێ پێگه‌ی رژێمی سوریاو هێزه‌كانی ئێرانی له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كردۆته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوری كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌بریتانیایه‌، شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگیییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر نزیك دیمه‌شق و له‌هێرشه‌كه‌دا 12 چه‌كداری سه‌ر به‌میلشیاكانی ئێران له‌ سوریا كوژران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هێرشه‌كه‌ سێ پێگه‌ی رژێمی سوریاو هێزه‌كانی ئێرانی له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كردۆته‌ ئامانج و ئاگر له‌یه‌كێك له‌ پێگه‌كان به‌رزبۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا (سانا) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سووریا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلیان داوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئیرۆنیوز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.