بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 6 ى 2 ى 2020 ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى ناردووه و رایدهگهنێت ، بارستەهەوایەکى جەمسەریى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، سەربارى بارانبارین، شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، سبه‌ى هەینى بارانبارین دەست پێ دەکات ڕۆژى یەک شەممە کۆتایى دێت، تەواوى ناوچە شاخاوییەکان کە بەرزیان لە 100 مه‌تر زیاترە، بەفریان لێ ده‌بارێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕۆژى شەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له سەنتەرى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له سەنتەرى هەولێریش ئەگەرى بەفرى بە تێکەڵى لەگەڵ بارانبارین هه‌یه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی هه‌رێم:
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.