له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكەوتی 6-2-2020 شاندێكی كونسولگەری كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی كرد.
رایه‌گه‌یه‌نن ، لەلایەن ز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە (نەسروڵا رەشنودی) سەركونسوڵی ئێران كرا، لە دانشتنێكدا باس له‌و پەیوەندییە بازرگانیانەی كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هەیە كرا و وه‌زیری بازرگانى و پیشه‌سازی هه‌رێم هیوای خواست بازرگانانی ئێران بە كاڵای كواڵێتی بەرزەوە بازاڕەكانی هەرێم دەوڵەمەند بكەن.
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دواتر لەلایەن سەركونسوڵی ئێران سوپاسی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كرا لەسەر هەماهەنگی و بەدەمەوە هاتنی بازرگانانی ئێران كە لە هەرێمدا سەرمایە و كاڵاكانیان بەگڕدەخەن
لە كۆتاییدا داوایان كرد كە سەنتەرێكی بازرگانی هەمیشەیی بۆ كاڵاكانی ئێرانی لە هەولێر بكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.