Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 09:25

مانگی رابردوو 8 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لەنەخۆشخانەی شار کراوە

لەماوەی مانگی رابردوودا 27782 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 27782 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەو ژمارەیە 7037 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


لەماوەی مانگی رابردوودا 22605 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 4397 كەس سەردانی بەشی OPD یان لەنەخۆشخانەی شار كردووە و 1546 كەس لەبەشی فریاكەوتن و 2622 كەس لەبەشی هەناوی و 350 كەس لەبەشی مێشك و دەمار داخڵ كراون و 1227 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتیان كردووە.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی رابردوودا 916 نەشتەرگەری جیاجیا كراوە لەوانە 8 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دراوە، هەروەها 9216 تیشك گیراوە و 3530 سۆنەر كراوە و هاوكات 3596 هێڵكاری دڵ كراوە و 122753 پكشنینی جیاجیای تاقیگەیی كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.