كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی ههڵبژرداهی پرتوگال و یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كرد، چونكهپێیان گوتبوو منداڵێكی لێیه، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بووه و خانه‌واده‌كه‌ی پاره‌ی چاره‌سه‌ریان نییه.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشتر بڕیاری دابوو چاره‌ی بكات، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بوو، ڕازی بكات ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بكات. كاتێك لێی پرسی بۆچی ڕازی نیت؟ مناڵه‌كه گوتی: دكتۆر پێی گوتووم، جێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له سه‌رمدا دیار ده‌بێ ڕۆناڵدۆ به منداڵه‌كه‌ی گوت: سه‌یری یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بكه.
دواتر چووه لای پزیشك و پێی گوت: شێوه‌ی جێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه چۆنه پێم بڵێ،ئه‌ویش به هه‌مان شێوه سه‌ری چاك كرد و له‌و یارییه‌دا گۆڵی كرد و ده‌ستی بۆ نیشانه‌كه‌ی سه‌ری ڕ‌اكێشا.
بۆ ڕۆژی دواتر چووه‌وه بۆ لای منداڵه‌كه و پێی گوت: هه‌موو هانده‌ران ئه‌و نیشانه‌یه‌یان به‌لاوه جوان بوو،هه‌ندێكیشیان ئه‌مڕۆ بینی دروستیان كردبووه‌وه، بۆیه پێویسته شه‌رمی لێ نه‌كه‌یت و به‌لاشته‌وه جوان بێت.
به‌و جۆره منداڵه‌كه ڕازی بوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی كرا، ئه‌گه‌ر ئازاری خه‌ڵك ناره‌حه‌تی كردی ئه‌وه تۆ ڕه‌سه‌نی ، ئهگهربهشداربووی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانیان ئه‌وه‌تۆ مه‌زنی.
وه‌رگێڕانی/ م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.