به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌یسی ئامانج بابانی باس له‌وه ده‌كات كه گومانیان له كه‌یسه‌كه هه‌یه و نه‌ده‌بوایه په‌له بكرێـت له خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كان و ده‌شڵێت: له‌وانه‌یه كه‌یسه‌كه‌ی ئامانج بابانی خۆكوژی نه‌بووبێت.
جه‌بار ئه‌حمه‌د شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای به‌دواداچوونێكی ته‌واو بۆ به‌ڵگه ماددییه‌كان و پشكنینه‌كان، هه‌ستمان كرد كه حه‌وت قه‌وانی فیشه‌ك له جۆری نمره نۆ، له كاتی رووداوه‌كه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه لێدوانیان داوه ده‌ڵێن گووللـه‌كان له یه‌ك ده‌مانچه ته‌قیون كه ده‌مانچه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سی كوژراو ئامانج بابانی.
گوتیشی: له پشكنینه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه راسته سێ له قه‌ونی فیشه‌كه‌كان له ده‌مانچه‌ی ئامانج ده‌رچوون به‌ڵام چوار فیشه‌ك له ده‌مانچه‌یه‌كی دیكه ته‌قێندراون كه ئه‌م ده‌مانچه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه و دیار نییه.
جه‌بار ئه‌حمه‌د پێشی وایه، نه‌ده‌بوایه په‌له بكرێت له بڕیاردان و بگوترێت كه ئه‌م رووداو كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.