چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه له سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوزی عه‌ره‌بی چه‌كدارانی ره‌وتی سه‌در كۆنترۆڵی گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانیان له‌نه‌جه‌ف كردووه‌و ئه‌ندامانی میلیشیای سه‌رایا سه‌لام-یش لهگهڕهكه نزیكه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و رێگا ناده‌ن به بێ پشكنین هیچ كه‌سێك بچێته نێو گۆڕه‌پانه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌شاری به‌سره حازم حه‌له‌فی، پیاوی دینی و سه‌ركرده له‌ره‌وتی سه‌در له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ده‌وامی فه‌رمی خۆیدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.