Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 04:58

لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان سەردانى کێڵگەى غازى کۆرمۆریان کرد

تاوەکو ئێستا 22 تەنکەر گولـلەی بەرکەوتووە
کوردستان TV
#7
100%


بە مەبەستی کێشە و گرفتەکانی بەردەم گواستنەوەی غاز بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان سەردانى کێڵگەى غازى کۆرمۆریان لەناوچەی قادر کەرەم کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانى کوردستان، بەمەبەستى بەدواداچوون بۆ کێشەى غاز سەردانى کێڵگەى غازى کۆرمۆریان لەناوچەی قادر کەرەم کرد، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: ئەوەی روویداوە پەیوەندی بە دانا غازەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە لایەنی ئەمنیەوە هەیە کە لە رێگا تەقە لە ئۆتۆمبیلەکان دەکرێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەو گرفتەی هەیە لە دەرەوەی دانا غازە، کێشەکە گرفتی ئەمنی و رێگەکانە، ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتیش لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی هەوڵێکی جیددی بدرێت.

لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانى کوردستان داوای کرد تەقەکردن لەلایەن هەندێک کەسەوە لەو بارهەڵگرانە رابگیرێت، چونکە ئەمە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر وەبەرهێنان و بووژاندنەوەی ناوچەکە، تاوەکو ئێستا 22 تەنکەر گولـلەی بەرکەوتووە، کە ئەمە کارێکی خراپە و خەڵک هەیە زەرەری بەرکەوتووە، جەختی کردەوە؛ بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ گرانکردنی نرخی غاز نیین و رێگەشی پێنادەن.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئەندامی لیژنەی سامانە سروستییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پێشەوا هەورامی رایگه‌یاند: لەو بارهەڵگرانەی گازیان دەگواستەوە بەهۆی ئەوەی تەقەیانلێکراوە، ئێستا ناتوانن بۆ گواستنەوەی گاز بەکاربهێنرێن، بۆیە کێشە لە گواستنەوەی گازەکەدا هەیە نەک بەرهەمهێنانی.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتیەکان ئاشکراشیکرد، نازانین کێ تەقەی کردووە، بەڵام نابێت خەڵکی بەرژەوەندی خواز تەقە بکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقە لە چەند ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی گازی شل کرا، هەروەها خاوەنی کۆمپانیای سوورگاز کە ئێستا گازی شل دەگوێزێتەوە بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕفێنرا، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، لەلایەن کەسانێکی دەستڕۆیشتووی سنووری سلێمانی و گەرمیانەوە ڕێگە لە ناردنی گاز بۆ هەولێر و دهۆک دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.