بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران و داوا دەکات بەكاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، چونكه ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رماوسۆله زۆر كاریگه‌رتره.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی هه‌ینی 2020/2/7 پاش نیوه‌رۆوه به‌پێی پیشبینیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بومه‌له‌رزه‌و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆڵێكی سه‌رماو باران و به‌فر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه وه له‌ناوچه شاخاویه‌كان پێشبینی ده‌كرێت به‌فرێكی زۆر بباریت وه‌بگاته سه‌نته‌ری شاره‌كانیش وه‌به‌رده‌وام بێت تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه ئێواره‌كه‌ی وه له‌دوایی ببێته‌وه ساماڵ وه بۆبه‌یانیه‌كه‌ی شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ك بێت وه‌پله‌كانی گه‌رماش له‌م چه‌ند رۆژه بۆ چه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژیر سفر بن.
بۆیه تكا له هاووڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م چه‌ند رۆژه ئاگاداریه‌كه به‌هه‌ند هه‌ڵبگرن وه بۆحاڵه‌تی زۆر زه‌ره‌رو نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه شاخاویه‌كان نه‌كه‌ن و له‌حاڵه‌تی چونیان دڵنیابن له‌بوونی پێداویستیه‌كانی رۆیشتن ولێخورین له‌ناو به‌فر وه‌زنجیر له‌تایه‌ی ئوتومبێله‌كانیان بده‌ن وه‌هه‌ر بۆ خۆشی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن چونكه ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رماوسۆله زۆر كاریگه‌رتره له‌مانه‌ی پێشوتر به‌پێی پیشبینیه‌كان.
به‌هیوای سه‌لامه‌تی وپابه‌ندی بۆ هه‌موو لایه‌ك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.