ئهو پزیشكه چیینه گیانی لهدهستدا كه وهك یهكهم كهس ههواڵی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردهوه.
سەرچاوە هەواڵیەکانی چین بڵاویانکردەوە، لی ویلیانگ ئەو پزیشکە چینیەی یەکەم کەس بوو باسی لە مەترسی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد، دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانی لەدەستدا.
لی ویلیانگی پزیشک تەمەنی 34 ساڵە و له شاری وهان کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، ئەو کە چەند رۆژێکی کەمە توشی ڤایرۆسەکە بووە، یەکەم کەس بوو بە ئاشکرا باسی لە مەترسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە 30ی 12ی 2019دا لە وڵاتەکەیدا کرد.
پێش زیاتر لە یەک مانگ زانیویەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووتەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی وھانەوە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و تێكدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستگیرکراوە. جیا لەو پزیشکە 7 کەسی دیکەش کە ھەواڵەکەیان شێرکردووە دەستگیر کراون.
خەڵکی چین گلەیی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان دەکەن و دەڵێن نابەرپرسانە مامەڵەیان کردووە و تا ڤایرۆسەکە بەتەواوی بڵاونەبووتەوە خەڵکیان لێ ئاگادار نەکردووەتەوە.
وینلیانگ لە گروپ چاتی ویچاتدا بە ھاوڕێکانی وتووە چوار نەخۆش ھاتوونەتە لای کە لە بازاری ھاوانان، تایبەت بە خۆراکە دەریاییەکان کاریان کردووە و تووشی ڤایرۆسێک بوون کە پێدەوترێت سارس و دواتر بە کۆرۆنا ناسرا.
ئەو پزیشکە چینیە داوای لە ھاوڕێکانی کردووە، کە کەسە نزیکەکانیان ئاگادار بکەنەوە و ئاگاداری خۆیان بن ، بەڵام یەکێک لە ھاوڕێکانی مەسجەکەی وێنلیانگ سکرین شۆت دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکاتەوە.
دەست بەجێ پۆلیسی شاری وھان وێلنیاگ بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستگیر دەکەن.
لە دوا پۆستیدا لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کۆتاییەکانی مانگی 1ی ئەمساڵدا و بەدیاریکراوی لە رۆژی شەممەی ڕابردوودا ، ویلیانگ ئاماژەی بەوە کردبوو، " دڵنیابوومەتەوە لەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم".
بەرپرسانی چین ئاشكرایانكرد كە ژمارەی گیانلەدەستدان دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 564 كەس بەرز بۆتەوە، تووشبوونیش روو لە زیاد بوونە.
بە پێی بەیاننامەیەكی لیژنەی تەندروستی دەوڵەتی چین، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 28 هەزار و 18 كەس، لە ناو ئەو ژمارەشدا سێ هەزار و 859 كەسیان لە دۆخی مەترسیداردان.
نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتین لە هەوكردنی سیەكان و تاو پژمین و قورسی هەناسەدان، لە خراپترین دۆخیشدا ریخۆڵەكانی مرۆڤ رووبەڕووی ئیلتیهاب دەبنەوەو هەناسەی بۆ نادرێت و گورچیلەكان لە كاردەكەون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.