Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 02:40

چین.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشته‌ 637 که‌س

تا ئیستا له‌ ناوخۆی چین زیاتر له‌ سێ هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌
ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ وڵاتی چین 73 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌ گشتی بۆ 637 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌. 

هاوكات تا ئیستا له‌ ناوخۆی چین زیاتر له‌ سێ هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌. 

كۆمسیۆنی ته‌ندرووستی چین رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی  به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 637 كه‌س كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ دوو حاڵه‌تیان له‌ هۆنگ كۆنگ و فیلیپین بوون. 

ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ 31 هه‌زار و 161 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ باری ته‌ندروستی چوار هه‌زار و 821 كه‌سیان ناجێگیره‌. 

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته‌ 26 هه‌زار و 359 كه‌س و ئه‌وانه‌شی خراونه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ ژماره‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 186 هه‌زار و 54 كه‌س. 

هاوكات ئاشكراشی كرد كه‌ هه‌زار و 540 كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و په‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ و ته‌ندرووستیان جێگیر بووه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.