چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش له هێرشێكدا بۆ سه‌ر گوندێكی عه‌ره‌ب نشین له خانه‌قین باوك و كورێك شه‌هید ده‌كه‌ن و یه‌كی دیكه‌ش بریندار ده‌بێت.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی عه‌لی سه‌عدونی سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین و له ئه‌نجامدا باوك و كورێك شه‌هیدبوون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه جموجۆڵ و هێرشه‌كانی ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش له خانه‌قین و كه‌ركووك و دیالا و سه‌لاحه‌دین و مووسل و ئه‌نبار و زۆر گوند و ده‌ڤاری دیكه روو له زیادبوونه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.