مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندەران بپارێزن و راشیگه‌یاند: خۆپێشانده‌رانی نه‌جه‌ف به ناحه‌ق كوژراون و شه‌هیدن، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته رێكاری یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بگیردرێته‌به‌ر.
ئەحمەد سافى نوێنەرى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، لە گوتارى نوێژى هەینى لە کەربەلا، سەرکۆنەى کوشتنى خۆپیشاندەرانى کرد و به شه‌هید ناوی بردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویستە هێزە ئەمنییەکان خۆیان گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندەران بپارێزن و دەبێت سزاى توندى ئەو کەسانەش بدرێت دەستیان لە کوشتن و بریندارکردنى خۆپیشاندەران هەیە.
گوتیشی: بێجگە لە هێزە ئەمنییەکان هیچ گروپێک بۆی نییه رووبه‌رووی خۆپیشاندەران ببێته‌وه، نوێنه‌ری سیستانی جەختى لەوە کردەوە، عێراق پێویستى بە ئارامبونەوەی ره‌وش هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حکومەت جێگه‌ی متمانەى عێراقییەکان بێت، هاوكات رێکارى یاسایی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بگیردرێته‌به‌ر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.