Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 06:45

شاندێکی وه‌زاره‌تى کشتۆکالى هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

له‌باره‌ى شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمى كوردستان دانوستان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی بەغدا دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند" رۆژی یەکشەممە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ روونیشیکردەوە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە ئەندامیەتی خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چەند بەڕێوەبەرێکی پەیوەندار لەخۆ دەگرێت.

گوتیشی" شاندەکە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو، کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، لە سەردانەکە داوا دەکەین لە دەرچوواندنی بڕیارو رێنمایی تایبەتمەند هەرێمی کوردستان رەچاو بکەن، بۆ ئەوەی جووتیارانمان نەبنە قوربانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.