محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ره‌نگه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت، چونكه له دوو رۆژی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر كراوه.
عه‌للاوی له وته‌یه‌كیدا بۆ گه‌لی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌و دۆخه‌ی عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت زه‌حمه‌ت و قورسه و كێشه‌ی دیكه‌ش دێنێته‌ئاراوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به راشكاوی و كاری هه‌مووان هه‌یه تا دۆخه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی راستدا ببرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه ناخۆش و ئازاربه‌خشانه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا روویانداوه، ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت، به‌تایبه‌ت كه كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دۆخه قبوڵ ناكه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشانداندا رۆڵه ئاشتیخوازه‌كانی عیراقن، كه شایانی ئه‌وپه‌ڕی رێز و پێ‌زانین، ئه‌ركی حكومه‌تیشه خزمه‌تیان بكات و گوێ له ده‌نگیان بگرێت، نه‌ك رووبه‌ڕووی سه‌ركوتكردن و خنكاندنیان بكاته‌وه.
وتیشی" ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌مانخاته گۆشه‌یه‌كی شه‌رمه‌زارییه‌وه، له‌وكاته‌شدا ناتوانین به‌رده‌وامبین له‌و ئه‌ركه‌ی پێمان سپێردراوه كه گه‌نجان به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.