Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:31

تورکیا هێزى سه‌ربازیی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئیدلب ده‌کات

هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د له‌ ئیدلب نزیك بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "ئه‌نادۆل"ى توركی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆ كاروانێكى سه‌ربازیی توركیا ره‌وانه‌ی پارێزگای ئیدلب كراوه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 150 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ، جگه‌ له‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆر، كه‌ هێزه‌كانی كۆماندۆش له‌خۆده‌گرێت.
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هەینی، هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د به‌ پشتیوانی هێزه‌كانی رووسیا دوای پێكدادانێكی توند له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا، توانیان ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌راقیبی‌ نزیك ئیدلب كۆنترۆڵ بكه‌ن.

كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شارۆچكه‌ ستراتیژیه‌ رێگه‌ بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د ئاسانتر ده‌كات به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئیدلب بچن، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌ربكێشێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ نێوان سوپای توركیاو سوریادا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.