له راگه‌ێندراوێكدا كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا، 550 خۆپیشانده‌ر له توندوتیژییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كوژراون.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، 22 چالاكوان تیرۆر كراون و 72 كه‌سی دیكه‌شیان بێسه‌روشوێنن.
ماوەی زیاتر لەچوار مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەبەغدا و زۆربەی شارەكانی دیكەی عێراق ئەنجام دەدرێت و تاوەكو ئێستاش بەردەوامی هەیە.
ئێوارەی ئەمڕۆش لە بەغدادی پایتەختی عێراق رووبەرووبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.