په‌رله‌مانتار جه‌مال مه‌حه‌مه‌داوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هۆشداریداوه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌نده‌ری ئوم قه‌سه‌ر-ی به‌سره‌و داواش ده‌كات به‌زووترین كات لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كه بكرێت.
مه‌حه‌مه‌داوی له راگه‌به‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان به تیمه چینیییه‌كان و فلیپینییه‌كان بۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سه‌ر-ی به‌سره به‌بێ پشكنین ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌وان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و هاوكاتیش ڤایرۆسه‌كه له‌ته‌واوی عێراق بڵاوببێته‌وه.
گوتیشی: هه‌ندێك وڵات ره‌تیان كردۆته‌وه كه‌ئه‌و كه‌شتیانه بچنه كه‌ناراوه‌كانییه‌وه،چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڤایرۆسه‌كه بۆ نێو خاكه‌كه‌یان بڵاوببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌شتیانه دێنه نێو به‌نده‌ری ئوم قه‌سرو بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشكنینێكیان بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها مه‌حه‌مه‌داوی داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات به په‌له لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی پێكبهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌نده‌ره‌كه بكه‌ن و چه‌ند پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه تیمه چینییه‌كان و ئه‌وانی دیكه، كه دێنه نێو به‌نده‌ره‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.