ئاگرێكی گه‌وره له‌دارستانه‌كانی باكووری ئێران كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاگركه كۆنتڕۆڵ بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی (ئێرنا) به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئاگری دارستانه‌كان له پارێزگای گه‌یلان له باكووری ئێران كه‌وتۆته‌وه‌و حكومه‌تیش له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ بكات،چونكه ئاگره‌كان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه درێژ بۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جابر حوسه‌ینی،سه‌رۆكی به‌شی سامانه سرووشتییه‌كان له پارێزگای گه‌یلان رایگه‌یاند: زۆربه‌ی ئاگره‌كان له دارستانی شاری تالش كه‌وتۆته‌وه‌و ناوچه‌یه‌كی سه‌خته، به‌ڵام حكومه‌ت له هه‌وڵدایه كۆنتڕۆڵی ئه‌و ئاگرانه بكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئاگره‌كه به‌ره‌و چه‌ند دارستانێكی دیكه درێژبۆته‌وه‌و به‌هۆی هه‌بوونی بایه‌كی خێرا ، ئه‌سته‌مه ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ بكرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.