بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك ڕادەگەیەنێت كە بەنیاز بوون چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان زانیاری پێگەیشت لەبارەی چوار تۆمەتبارەوە كە لەوڵاتی توركیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیازن لە قەزای سەید سادق چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .
دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای چاودێرییەكی ورد توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار - بەشی پۆلیسی سەید سادق لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن .
راشیدهگهیهنن ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند ئامێرێكی كونكردنی دیوار و چەندین پارچە پۆشاك و پێڵاودا كە تۆمەتباران ویستویانە بۆ سەرلێشێواندنی تیمەكانی پۆلیس لەكاتی هەڵگرتنەوەی بەڵگەدا بەكاری بهێنن.
پۆلیسى سلێمانى راشیدهگهێنێت ،هەروەها تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا و لەوێ ئاڵتونەكان ساغ بكەنەوە .
لهكۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.