دوای ته‌واوبوونی ڕكابه‌ری و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕاكێشرا
له تیروپشكه‌كه‌دا چوار یانه‌ی گه‌یشتوو بۆ ئه‌م قۆناغه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كرانه‌وه، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی ڕیال سۆسیداد كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی میراندێسی پله دوو، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباویش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی گرانادا ده‌بێته‌وه
له‌م قۆناغه‌دا یاریه‌كان به دوو گه‌ڕی چوون و هاتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌ڕی چوون له دوازده‌ی ئه‌م مانگه‌و گه‌ڕی هاتن له چواری مانگی داهاتوو سازده‌كرێت، دوو یانه‌ی براوه‌ی ئه‌م قۆناغه له یاری كۆتایی و له هه‌ژده‌ی نیسانی داهاتوو له یاریگای دێلاكارتوخا له شاری سیڤیلیه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
جێگای باسه له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆناو ڕیال مه‌دریدو ڤالێنسیای پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ماڵئاواییان كرد، له قۆناغه‌كانی پێشتریش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو سیڤیلیه به هه‌مان شێوه ماڵئاواییان كردبوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.