یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را رایگه‌یاند كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ی بۆ مانگی كانوونی دووه‌م به‌ده‌ستهێناوه
ئه‌ویش دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له یاریه‌كانی مانگی ڕابردووی تیپه‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد‌و له سێ یاری پریمه‌رلیگ شه‌ش گۆڵی تۆماركرد‌و گۆڵێكیشی بۆ هاوكارانی دروست كرد، له ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را، ئه‌گوێرۆ پێش هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپول، جۆردان هندرسۆن و ئه‌لیسۆن بیكێری گۆڵپارێزو جاك گریلیشی ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ستۆن ڤیلا كه‌وت و بۆ حه‌وته‌م جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی له خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا
له ئاستی ڕاهێنه‌رانیش یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی كانوونی دووه‌می پریمه‌رلیگ، كلۆپ له‌م مانگه‌دا پێنج سه‌ركه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپول له هه‌ر پێنج یاری ڕێدز له خوله‌كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی شێفیڵد یونایتد‌و تۆتنهام و مانچسته‌ریونایتدو ولڤه‌رهامپتۆن و وێستهام یونایتد تۆماركرد
به‌مه‌ش یۆرگن كلۆپ بۆ پێنجه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك له‌م وه‌رزه خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی له خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی كه تا ئێستا هیچ ڕاهێنه‌رێك پێنج جاری له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م خه‌ڵاته‌ی نه‌بردۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.