له‌گه‌ری23ی خولی ئیتالیا یانه‌ی رۆما له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌ره‌ده‌م هانده‌رانی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێی گۆڵ به‌یانه‌ی بۆلۆنیا دۆرا
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه تا له‌خوله‌كی شانزه تیپی میوان له‌رێی یاریزان ریكاردۆ ئۆرسۆلینی گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا رۆما خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داو له‌خوله‌كی بیست‌و دوو ستیزان دینزڤیل رۆمای كرده خاوه‌ن گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه كاتێ به‌هه‌له له‌تۆری گۆلی خۆیانی تۆماركرد
ئه‌م گۆڵه متمانه و وره‌ی یاریزانانی بۆلۆنیای نه‌هێنا خواره‌وه، به‌ڵكو چوار خولهك دوای ئه‌م گۆڵه مو‌سا بارۆ بۆلۆنیای كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م و جارێكی دیكه تیپی میوان له‌یاریه‌كه پێشكه‌وت، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی بۆلۆنیا بوو
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی بۆلۆنیا به‌سوود وه‌رگرتن له‌گوشاره‌كانی گورگه‌كانی رۆما له‌رێی یاریزان مو‌سا بارۆ توانیان گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه به‌ده‌ست بێنن، به‌تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م ئه‌ركی رۆما سه‌خت بوو، به‌ڵام یاریزانانی رۆما زۆر هه‌ولیاندا تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك هنریك مختاریان گۆلی دووه‌می بۆ رۆما تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بۆلۆنیا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.