به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاشكرای كردووه كه كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با رێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی كۆری به‌رپرس له گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌ی عوكازی غازی كه به‌گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غاز له عێراق داده‌ندرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید قسه‌ی كردووه، چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ن له‌پشت نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا كۆرییه‌كه بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌ی غازی عوكاز، گرنگترینیان ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باو گرووپه‌كانی دیكه‌ن كه به لایه‌نگری ئێران وه‌سف ده‌كرێن و له‌شاری قائیم چالاكن.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی داعش له ساڵی 2014 شاره‌كانی ئه‌نباری داگیركرد، كاره‌كانی ئه‌م كۆمپانیا كۆرییه بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه غازییهكه وه‌ستا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لئه‌خبارییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.