ئێرلینگ هالاندی نۆرێژی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند یه‌كه‌م خه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ تیپه نوێیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو به باشترین یاریزانی لاوی خولی ئه‌ڵمانیا بۆ مانگی كانوونی دووه‌م ده‌ستنیشانكرا
هالاند له مێركاتۆی زستانه‌دا له یانه‌ی ڕید بوڵ سالزبۆرگی نه‌مساییه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیزی زه‌رده‌واڵه‌كان كرد‌و له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك سه‌رنجی هه‌وادارانی تۆپی پێی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا ته‌نها له دوو یاری تیپه‌كه‌ی له خولی ئه‌ڵمانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئۆگسبۆرگ و كۆڵن به‌شداری كرد‌و پێنج گۆڵی تۆماركرد، له‌م مانگه‌شدا سێ گۆڵی دیكه‌ی له دوو یاری له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی یونیۆن به‌رلین له خولی ئه‌ڵمانیاو ڤێرده‌ربرێمن له جامی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێنا
هالاندی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ به‌و ئومێده‌یه له پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی تیپه‌كه‌ی گۆڵ تۆماربكات، كاتێك ئه‌مرۆ شه‌ممه له هه‌فته‌ی بیستویهكهمی بۆندسلیگا، دۆرتمۆند ده‌بێته میوانی بایه‌رلیڤه‌ركوزن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.