Erbil 38°C شەممە 11 نیسان 01:06

ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا پێشنیازی بۆ ئیداره‌ی تیپه‌که‌ی کردووه‌ هێرشبه‌رێکی گونجاو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی ده‌ستنیشان بکه‌ن

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی ئیسپانیا
کوردستان TV
100%


به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كیكی سێتین ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێشنیازی بۆ ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه‌ هێرشبه‌رێكی گونجاو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی ده‌ستنیشان بكه‌ن كه‌ به‌م دواییه‌ دووچاری پێكانێكی دیكه‌ هات و نزیكه‌ی پێنج مانگ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه

 به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بارسێلۆنا بۆی هه‌یه‌ به‌ده‌ر له‌ گرێبه‌سته‌كانی مێركاتۆی زستانه‌و به‌هۆی پێكانی سه‌ختی دێمبلی، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ‌دیكه‌ واژووبكات، له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سێتین پێی باشه‌ بارسا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ویلیان خۆسێی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال سۆسیداد واژووبكات، پێشتریش ئه‌م یاریزانه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سێتین له‌ یانه‌ی لاس پالماس یاری كردووه

 جێگای باسه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌دا، بارسا هه‌وڵی دابوو ویلیان خۆسێی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی، به‌ڵام ئیداره‌ی سۆسیداد ئاماده‌نه‌بوو به‌ كه‌متر له‌ سی ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.