دوای ئه‌وه‌ی پشكنینیهكان ده‌ریان خست كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، پیاوێكی بریتانی له‌مانگی هه‌نگوینی له‌نێو كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا كرایه‌وه‌و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئالان ستیل رایگه‌یاندووه، من گه‌شتیارێكی بریتانیم و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌نێو كه‌شتییه‌كی ده‌ریایی بووین و له یوكۆهامای ژاپۆن وه‌ستاین و له‌میانه‌ی پشكنین ده‌ركه‌وت كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووم.
ده‌شڵێت: دوای پشكنینه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوم و هاوسهركهشم وێندی كه‌ته‌مه‌نی 51 ساڵه له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه.
هاوكات وێندی زاوا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه هیچ نیشانه‌یه‌كی په‌تاكه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌كه چووبێته نێو له‌شی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.