Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 04:10

هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان
کوردستان TV
100%


حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ،  حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”برزوو محەمەدی“ تەمەن 28 ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌ ،  برزوو محەمەدی 4 ساڵ پێش بە تۆمەتی “قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیرابوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەنده‌كه‌مان، لە سه‌ره‌تای ساڵی 2020 تاوه‌كو ئێستا، لانیکەم 36 هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لانیکەم 4 کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.