ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/2/8 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- له یارى نێوان برایه‌تى و هه‌ندرێن له خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ندرێن (دڵشاد مه‌عرووف) هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى و پێداگیری له نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ى له یاریگه، ته‌نیا له رێگه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ندرێن چووه‌ته ده‌ره‌وه بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، یه‌ك یارى به هۆى كارتى سوور و یه‌ك یارییش به بڕیار.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 1,000,000 یه‌ك ملیۆن دینار.
• پێویسته بڕى غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ناتوانێ دواى ته‌واوبوونى سزاكه‌ى له یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئاماده‌بێت.
2- هه‌ر یه‌كێك له ستافى هونه‌رى و سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و خزمه‌تگوزار و یاریزانانى یه‌ده‌گ، له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى یان به هۆى وته‌ى ناشیاو و ناڕه‌زایی و هه‌ڕه‌شه ده‌ركران یان كێشه و گرفت دروست بكه‌ن، ئه‌وا سزا ده‌درێن به بڕى 1.000.000 یه‌ك ملیۆن دینار.
3- له یارى نێوان رزگارى و هه‌ڵۆ له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى به‌كارهێنانى یارى ئاگرین و ترسناك له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى رزگارى، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى رزگارى به بڕى 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى رزگارى, له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه سزاكه توندتر ده‌بێت.
• پێویسته بڕى غه‌رامه‌كه پێش یارى داهاتوویان راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام نادرێت، سه‌رپه‌رشتیارى یارى ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كات.
4- یارییه‌كانى گه‌ڕى یازده‌یه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه 2020/2/11 ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یارییه‌كانى گه‌ڕى پازدهیهمى خولى نایابى كوردستان، له رۆژى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
یارییه‌كانى رۆژى پێنجشه‌ممه 2020/2/13
هه‌ولێر × برایه‌تى
سیروانى نوێ × نه‌ورۆز
یارییه‌كانى رۆژى هه‌ینى 2020/2/14
سۆران × دهۆك
هه‌ندرێن × شێروانه
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر × زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
6- سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان، له كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.