Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 04:10

وێنه‌.. هاتووچۆی هه‌ولێر: ڕووداوێکى هاتوچۆ به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى کحوولییه‌وه‌ ڕووى دا

شۆفێره‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بووه‌ و بڕێكى زۆر خواردنه‌وه‌ى كحوولی خواردبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 8ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  8 ى 2 2020 ،  ئۆتۆمبێلێكی (تۆیۆتا یارس)ى تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و مه‌خموور به‌ خێراییه‌كى زۆره‌وه‌ ده‌ڕۆیشت، كاتێك گه‌یشتنه‌ پێش قه‌پانى مامزاوه‌، كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و چووه‌ دیوه‌كه‌ى ترى شه‌قامه‌كه‌ و خۆى به‌ پاسێك له‌ جۆرى هایسدا كێشا.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌ 3كه‌س بریندار بوون، كه‌ دوانیان شۆفێر و سه‌رنشینى تۆیۆتا یارسه‌كه‌ بوون و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت، شۆفێرى یارسه‌كه‌ و سه‌رنشینه‌كه‌ش، به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوونه‌ و بڕێكى زۆر خواردنه‌وه‌ى كحوولییان خواردبووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردبوو به‌م شێوه‌یه‌ ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.