وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌سه‌ڵاتی پشوو ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه به‌فرو بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه.
د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو بارانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ینه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان كه به‌پێی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانیان بڕیار له‌سه‌ر ده‌وامی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه بده‌ن.
گوتیشی: پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكاران به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده ده‌زانێت به‌هۆی به‌فربارین و سه‌رماوه گیانی قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ده‌درێتێ كه پشوو له په‌روه‌رده‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.